پڕۆتینی "دژە پیربوون" تەمەنی مرۆڤ زیاد دەکات

پەیامی کورد   ...  پڕۆتینی "دژە پیربوون" تەمەنی مرۆڤ زیاد دەکات

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کە پڕۆتینێکی "دژە پیربوون" کلیلی خاوکردنەوەی گەشەی خانەکانە بە درێژایی ژیان.

کارکردنی TOR و گەشەی خانەکان و بەرهەمهێنانی پڕۆتین گرینگن لە فیزیۆلۆژی و تەمەنی درێژی ئێمەدا، بەڵام دەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە گەشەکردنی هەندێک نەخۆشی وەک شێرپەنجە یان زەهایمەر.

توێژینەوەکەمان دەریخستووە کە چۆن سنووردارکردنی خۆراک کۆنترۆڵ دەکرێت تەنانەت تا دەگاتە جینەکانی خانەکە. زانینی ئەمە ڕێگەمان پێدەدات لێکۆڵینەوە لەوە بکەین کە چۆن هەندێک دەرمان یان خۆراک دەتوانن شێوازی کارکردنی ئەم هۆکارانە لە بەرژەوەندی ئێمە بگۆڕن- ڕەنگە تەنانەت تەمەنمان درێژ بکاتەوە.


ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە