پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لەم شوێنە ڕادەگەێندرێت

پەیامی کورد     ...   پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لەم شوێنە ڕادەگەێندرێت

قائیمقامیەتی مەڵبەندی هەڵەبجە رایگەیاند، سبەی سێشەممە ١ـی کانوونی یەکەم پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانی ناحیەی بیارە و شارۆچکەی تەوێڵە دەستپێدەکات.

قائیمقامیەتی مەڵبەندی هەڵەبجە لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند : ئاگاداری دانیشتوانی ناوچەشاخاوییەکانی شارۆچکەی تەوێڵە و ناحییەی بیارە دەکەن کە سبەی سێشەممە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات.
ئەوە لەکاتێکدایە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و پێویستی هاووڵاتیان بە دابەشکردنی نەوت، تائێستا حکوومەتی هەرێم هیچ هەوڵێکی بۆ گەرەنتیکردنی نەوت بۆ هاووڵاتیان نەخستوەتەڕوو، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپیش لەئێستادا پشتی بەستووە بەو بڕەنەوتەی لەبەغداوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم دەنێردرێت.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە