پڕۆسەی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستی پێکرد

پەیامی کورد     ...    پڕۆسەی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستی پێکرد .

ووتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵ لە دەستپێکردنی پڕۆسەی دەرچوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەم ووڵاتە دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک یەحیا ڕەسووڵ ووتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : پڕۆسەی دەرچوونی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستی پێکردووە و هەوڵگەلێک بۆ تەواو کردنی پڕۆسەی دەرچوون تاکوو ٣١ی دیسەمبەری ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت

ئەو هەروەها ووتی : دەرچوونی ئەم هێزانە بە پێی بەرنامەیەک ئەنجام دەدرێت کە کۆمیتەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داڕێژراوە و بەو پێیە هێزەکانی ڕاوێژکار بە ئامانجی ڕاهێنانی و تەجهیز و گۆڕینەوەی هەواڵ و زانیاری لە عێراق دەمێننەوە کە دەستەبەر کردنی ئەمنییەتی ئەوان لە سەر شانی هێزەکانی عێراق دەبێت

یەحیا ڕەسووڵ هەروەها ووتی کە هەماهەنگی نێوان هەر دوو لایەن بۆ ڕادەستکردنی تەقەمەنی و کەل و پەلی ئەم هێزانە بە هێزەکانی چەکداری عێراق و بە ئامانج گرتنی هەندێک لە مۆڵگە و پێگەکانی فرووپە تێرۆرسیتییەکانی داعش بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەگەلی شەڕکەری نێودەوڵەتی بوونی هەیە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە