پڕۆسەی دەنگدان بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە

پەیامی کورد     ...   پڕۆسەی دەنگدان بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت و وادەکەی درێژناکرێتەوە، هەروەها دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، ئەنجامی دەنگدانی بەشێک لەوێستگەکان بەدەست کاتژمێردرێنەوە و ئەوەش لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان دایە.

نیبراس ئەبوو سۆدە، یاریدەدەری ووتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند، کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت و وادەکەی درێژناکرێتەوە، چوونکە لەبنەڕەتدا ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان لەکاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی تاوەکوو ٦:٠٠ی ئێوارە چالاکن و دواتر بەشێوەیەکی خۆکرد دادەخرێن.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەنجامى دەنگدانى تایبەت لەگەڵ ئەنجامى دەنگدانى گشتى رۆژى دوو شەممە ئاشکرا دەکرێت.

ناوبراو باسی لەوە کرد کە هەلبژاردنەکە بەشێوەیەکى رێک و پێک رۆیشتووەو هیچ گرفتێکى ئەوتۆ نەبووە کە هەڵبژاردن پەکبخات.

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە