پڕۆژه یاساى بیمه‌ى ته‌ندرووستی ئامادە دەکرێت
پەیامی کورد ... پڕۆژه یاساى بیمه‌ى ته‌ندرووستی ئامادە دەکرێت
سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندرووستی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێ، له ئێستادا وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستی حکوومه‌تى هه‌رێم سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌یاساى بیمه‌ى ته‌ندرووستییه و له دواى ته‌واوبوونى بڕگه و مادده‌کانى، ده‌چێته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و پاشان به مه‌به‌ستى په‌سه‌ندکرنى ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کرێت.
د. سه‌باح مه‌حموود، ڕاگه‌یاند: "بوونى بیمه‌ى ته‌ندرووستى، ڕێگایه‌کى گرنگه بۆ پێشخستنى که‌رتى ته‌ندرووستى و له ئێستادا لە زۆربه‌ى ووڵاتان ئه‌م بیمه‌یه به‌رده‌سته و کارى پێ ده‌کرێت، بوونى پڕۆژه‌یه‌کى له‌م شێوه‌یه‌ش جێی بایەخە، چوونکه ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى بارگرانى له‌سه‌ر نه‌خۆش و به نرخێکى ڕه‌مزى چاره‌سه‌رى بۆ دەکرێت، کە ته‌واوى سیستەمى ته‌ندرووستی جیهانى پشتگیرى لەم بیمه‌یه ده‌کات".
مەحموود ووتیشى: "پڕۆژه‌که ئێستا له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حکوومه‌تى هه‌رێمه و له دواى ناردنى بۆ په‌رله‌مان، هه‌ڵسانگاندن بۆ بڕگه و مادده‌کانى ده‌کرێت، بۆ ئه‌وەی بخرێته ده‌نگدانه‌وه، تا ئێستاش ڕوون نییه که پڕۆژه‌یاسایه‌که له چه‌ند بڕگه و مادده پێکهاتووه، به‌ڵام به دڵنیاییەوە پڕۆژه‌یه‌کى نه‌وعى ده‌بێ و له خزمه‌تى نه‌خۆشدا ده‌بێت".
سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندرووستى ڕوونیشى کرده‌وه، بێگومان پڕۆژه‌که هاوشێوه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌بێت، که له ته‌واوى دنیادا هه‌یه و کارى پێ ده‌کرێت
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە