''پڕۆژەیەکی ستراتیژی پیشەسازی خۆراک لە ھەولێر درووست دەکرێت"
پەیامی کورد ... ''پڕۆژەیەکی ستراتیژی پیشەسازی خۆراک لە ھەولێر درووست دەکرێت"
بڕیارە پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی خۆراک لە شاری ھەولێر درووست بکرێت و جێگری سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستانیش دەڵێت، سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە زیاتر گرینگی بەو پڕۆژانە بدرێت کە دەبنە ھۆی بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری ھەرێم.
کەمال ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکیتی وەبەرھێنەرانی کوردستان، ڕایگەیاند: "سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە زیاتر گرینگی بەو پڕۆژانە بدرێت کە دەبنە ھۆی بەھێزکردن و پتەوکردنی ژێرخانی ئابووریی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری، ھەم ھەلی کاری زیاتر فەراھم دەکەن و ھەم دەبنە ھۆی سەرچاوەی داھات بۆ ھەرێمی کوردستان و، گەورەترین سەرمایە لە پڕۆژەکانی پیشەسازیدایە و دەگاتە ٢٠ ملیار دۆلار پڕۆژەی پیشەسازی جێبەجێ کراوە''.
جێگری سەرۆکی یەکیتی وەبەرھێنەران ووتیشی: "ئەمساڵ بە گوژمەی ھەشت ملیار دۆلار پڕۆژە جێبەجێ کراوە و تێیدا تەنیا کەرتی گەشتیاری پشکی شێری بەر کەوتووە و ڕێژەکەی دەگاتە پێنج ملیار دۆلار، ئەوەش ڕێژەیەکی باشە بۆ گرینگیدان بە کەرتی گەشتیاری.''
کەمال ئەحمەد ڕوونی کردەوە: "ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە پلانی حکوومەتدان، لەوانە درووستکردنی ناوچەیەکی پیشەسازیی خۆراک لە ڕێگەی کانی قرژاڵەی ھەولێر، ئەمە دەبێتە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ھەرێمی کوردستان و کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر کەرتی بازرگانی و پیشەسازیی خۆراک، وەک ئەوەی لە دھۆک ئێستا جێبەجێ دەکرێت.''
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە