پڕۆژەی ئاوی بارزان کێشەی کەم ئاوی لە ٥١ گوندی ناوچەکە چارەسەر دەکات

پەیامی کورد   ...  پڕۆژەی ئاوی بارزان کێشەی کەم ئاوی لە ٥١ گوندی ناوچەکە چارەسەر دەکات

بەڕێوبەری ئاوی بارزان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پڕۆژەی ئاوی بارزان لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ تەواو دەبێت و کێشەی کەمئاوی لە ٥١ گوندی سنووری ھەردوو ناحیەی بارزان و گۆڕەتوو چارەسەر دەکات، دەشڵێ: پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و بەھۆی ووشکەساڵییەوە کێشەی کەمئاوی بەشێک لە گوندەکانی سنوورەکەی گرتووتەوە.

ئەندازیار زیاب میقداد، بەڕێوبەری ئاوی بارزان ڕایگەیاند: پڕۆژەی ئاوی بارزان لەژێر جێبەجێکردن دایە، پڕۆژە لە گەلی باڵندەیە و ئاو بۆ ٥١ گوندی سنووری ھەردوو ناحیەی بارزان و گۆڕەتوو دابین دەکات، چوونکە بەھۆی ووشکەساڵی دەڤەری بارزانیش ھاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بەشێک لە سەرچاوەکانی ئاوی وشک بوونە و کێشەی کەم ئاوی لە دەڤەرەکە پەیدابووە، لەبەر ئەوەیش جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی بارزان پێویستییەکی زۆرە بۆ ناوچەکە.

بەڕێوبەری ئاوی بارزان ووتی : پڕۆژەی ئاوی بارزان بە گوژمەی ١٣٨ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و بەشێکی زۆری تەواو بووە، بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ کۆتایی بێت و بکەوێتە کار، ڕەزامەندیش دراوە لەسەر ڕاکێشانی ھێڵی کارەبای نیشتمانی لە وێستگەی ١٣٢ kv دێرەلۆک بۆ پڕۆژەی ئاوی بارزان کە بە گوژمەی ھەشت ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.

ئەندازیار زیاب میقدات ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پڕۆژەی ئاوی بارزان پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ ناوچەی بارزان و ئەو گوندانەی کێشەی کەمئاویان ھەیە دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە کێشەی کەم ئاویان نامێنێ، زۆر سوپاسی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی دەکەین بۆ ئەوەی ھاوکار بووە بۆ ئەوەی پڕۆژەی ئاوی بارزان تەواو بکرێت و ناوچەکە لە کێشەی کەمئاوی ڕزگار ببێت.


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە