پڕۆژەی تاقیکردنەوەی چەکگەلی ڕووسی لە بەستەڵەکی باکوور جارێکی دیکە دەخرێتەوە کار

پەیامی کورد     ...    پڕۆژەی تاقیکردنەوەی چەکگەلی ڕووسی لە بەستەڵەکی باکوور جارێکی دیکە دەخرێتەوە کار 

ئەنێستیتۆتی ناوەندی لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەربارەی ئۆتۆمبێلگەلی دەقیقی جۆری TsNIITOCHMASH ، بەشێک لە دامەزراوەی ڕۆستێک ی ڕووسیا " کاری تاقیکردنەوەی تایبەت بۆ تاقیکردنەوەی چەک لە ناوچەی بەستەڵەکی باکوور ، سەحراکان و لە باقی ئەو ناوچانەی دۆخی دژوار و قورس یان هەیە کە لە دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکیتی شەورەوی سۆسیالیست داخرابوو جارێکی دیکە کارەکانی دەست پیدەکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ووتەبێژی ئەنێستیتۆتی ناوەندی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی ڕووسیا دەربارەی دەربارەی ئۆتۆمبێلگەلی دەقیقی جۆری TsNIITOCHMASH ، بەشێک لە دامەزراوەی ڕۆستێک ی جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ووتی : لە ناوەندی تاقیکردنەوەیکانی TsNIITOCHMASH ، ڕەوەندی پێدانی مووڵەت ی باشی و باڵایی کاڵاکە بۆ أووری تاقیکردنەوە لە تاقیگە بۆ تاقیکردنەوەی هاویشتنی چەکگەلی سووک ، نارنجۆک هاوێژەکان و تۆپگەلی کالیبری بچووک ی تایبەت " کالیبر تاکوو ٣٠ میلی مەتر " لە گەرمایی زۆر بەرزی ٦٠ دەرەجە ی ژێر سفر تاکوو ٦٠ دەرەجەی سانتیگراد سەرەوەو دۆخی دژواری دیکە وەکوو " تۆز و خۆڵ و باران " بە کۆتا گەیشتووە .

لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٩٠ ، هیچ بوودجەیەک لە ڕووسیا بۆ پارێزگاریکردن و پاراستنی ئەم پێگە تاقیکارییە تەرخان نەدەکرا و لە دەرئەنجام دا ناچار بوون ئەو پڕۆژەیە دابخەن . لە دەرئەنجام دا تاقیگاکە خراپ و کەل و پەلەکانی کۆنە بوون .

سیرگی کاراسۆف ، سەرۆکی ناوەندی زانستی و تەکنیکی تاقیکردنەوەکان و لێکۆڵینەوە ئەنجام دراوەکانی چەکەکان و کەلە و پەلە سەربازی و نیزامییەکان و بە تایبەتی لە TsNIITOCHMASH ، ئاماژەی کرد کە پسپۆڕان سەرکەوتوو بوونی تەکنۆڵۆژیای زۆر جێگای ئاماژەدان و تایبەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەی چەکەکان ئەنجام بدەن و جارێکی دیکە نوێی بکەنەوە .


ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە