پڕۆژەی قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ ئەنجام دەدرێ

پەیامی کورد   ...  پڕۆژەی قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ ئەنجام دەدرێ

جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند : ئەمساڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەدان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە زاخۆ جێبەجێکردووە، یەکێک لەوانە پڕۆژەی کۆڕنیشە کە قۆناغی یەکەمی تەواو بووە و دەست بە قۆناغی دووەم دەکرێت درێژییەکەی ٥کم دەبێت.

ھێژا محەمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ڕایگەیاند : حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ داوە، ئێستا زاخۆ لەڕووی ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری چۆتە قۆناغێکی دیکە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی گرینگ و خزمەتگوزاری لە ھەموو بوارەکاندا ئەنجامداوە، وەکوو تەندرووستی، پەروەردە، رێگاوبان و ھەموو کەرتەکانی دیکە، بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ ئەنجامبدرێت، درێژییەکەی ٥ کم دەبێت و تەواوکەری قۆناغی یەکەمە و بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران و بەردەوام سەردانی دەکەن.

ھێژا محەمەد ووتیشی : ئەمساڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە سەدان پڕۆژەی جۆراوجۆر بە میلیاران دینار ئەنجامدراون و بەردەوامیش پڕۆژەی تازە ئەنجام دەدرێن، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە گرینگی زۆری بە ئیدارەی سەر بەخۆی زاخۆی داوە.


ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە