پڕۆژەی مەریخ دەستیپێکرد؛ کەشتی ئەستێرەیی لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەچێتە بۆشایی ئاسمان!
پەیامی کورد ... پڕۆژەی مەریخ دەستیپێکرد؛ کەشتی ئەستێرەیی لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەچێتە بۆشایی ئاسمان!
هەروەها ڕۆبۆتی مرۆڤدۆستەکەی تێسلا ئۆپتیمووس لەگەڵ کەشتی ئەستێرەیی گەشت دەکات بۆ مەریخ.
بەپێی ڕاپۆرتی دیجیاتۆ، ئیلۆن ماسک ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پشتڕاستی کردەوە کە مووشەکەکەی کەشتی ئەستێرەیی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ دەچێتە سەر مەریخ. هەروەها مووشەکەکە ڕۆبۆتی مرۆڤ دۆستەکەی تێسلا بەناوی ئۆپتیمووس هەڵدەگرێت.
لە کاتێکدا قسە و باسی زۆر لەسەر ئەوە کراوە کە کەی مووشەکەکانی کەشتی ئەستێرەیی گەشت دەکەن بۆ مەریخ، بەڵام دواجار ئیلۆن ماسک پشتڕاستی کردەوە کە یەکەم مووشەکی کەشتی ئەستێرەیی لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا بەرەو مەریخ دەڕوات. هەروەها ماسک لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە ئەگەر نیشتنەوەی مووشەکەکە لەسەر مەریخ سەرکەوتوو بێت، پێدەچێت نیشتنەوەی مرۆڤ بۆ ساڵی ٢٠٢٩ پلانی بۆ دابندرێت، هەرچەندە ساڵی ٢٠٣١ بژاردەیەکی ئەگەری زیاترە بۆ نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر مەریخ.
مووشەکی کەشتی ئەستێرەیی لە ساڵی داهاتوودا بەرەو هەسارەی مەریخ دەنێرێت
یەکێک لە خاڵە دیارەکانی هەڵدانی کەشتی ئەستێرەیی بۆ مەریخ ئەوەیە کە ماسک بڕیاری داوە ڕۆبۆتێکی مرۆڤ هاوشێوەی ئۆپتیموس بەم مووشەکەوە بنێرێتە مەریخ. ئێستا ڕۆبۆتەکانی ئۆپتیموس توانای ئەنجامدانی چەندین ئەرکی جۆراوجۆریان هەیە و نیشتنەوەیان لەسەر مەریخ زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت.
ئەگەر ئەم ئەرکە سەرکەوتوو بێت، ئەوا دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ ئەوەی ناسا مرۆڤەکان لەسەر مانگ بنیشێتەوە. ناسا چاوەڕێی نەوەی نوێی موشەکەکانی کەشتی ئەستێرەیی دەکات بۆ پڕۆژەی ئارتمیس کە دەتوانێت مرۆڤ لەسەر مانگ بنیشێتەوە. بێگومان کەشتی ئەستێرەیی دەبێت لەسەر ئەرکەکەی لە مەریخ دا بیسەلمێنێت کە ئۆتۆمبێلێکی متمانەپێکراو و سەلامەتە بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە.
مووشەکەکانی کەشتی ئەستێرەیی تا ئێستا بە هۆکاری جۆراوجۆر پەراوێزخراون. لە دوایین حاڵەتدا، هەفتەی ڕابردوو هەشتەمین گەشتی تاقیکاریی کەشتی ستارشیپ شکستی هێنا، ئەمەش قسە و باسێکی زۆری لەسەر سەلامەتی ئەم مووشەکانە درووستکرد. شکستی ئەم گەشتە تاقیکارییە دوای ئەوە دێت کە پێشتر کۆمپانیای سپەیس ئێکس بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە هەڵدانی ئەم مووشەکییەی دواخستبوو.
پلانەکانی ئیلۆن ماسک بۆ گەشتکردن بۆ مەریخ لە ساڵی ٢٠٢٦ لە کاتێکدایە کە ترامپ لەم دواییانەدا ڕایگەیاندووە کە ئەو کارە لە ئێستادا لە پێشینەی کارەکانی ئیدارەکەیدا نییە، هەرچەندە ترامپ ڕایگەیاندووە کە ئارەزووی ئەوە دەکات و ناڕەزایی دەرنابڕێت بەرامبەر بەو کارە.
ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە