پڕۆژە بۆ گەڕەکە هەژارنشینەکان دابین دەکرێت

پەیامی کورد      ...    پڕۆژە بۆ گەڕەکە هەژارنشینەکان دابین دەکرێت

پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەبەنە گەڕەک و شوێنە هەژارنشینەکان و هەموو شونێکیش دەگرێتەوە.

ئومێد حۆشناو، پارێزکاری هەولێر، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە دەرەوەی سەنتەری شاری هەولێر خرانە بواری جێبەجێکردنەوە و ماوەی دوو مانگە دەستمان بە سەردان کردووە بۆ کردنەوەی پڕۆژە. بێگومان پێشتر ئەگەر بەهۆی قەیرانی دارایییەوە وەک پێوست پڕۆژەکان جێبەجێ نەکراون، ئەوە ئێستا ڕەوشی دارایی باشترە و هەتا پێمان بکرێت، بەگوێرەی پارەی بەردەست پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکەین، ئەوەی پێشکەش بە خەڵکی خۆیشمانی دەکەین بە ئەرکی دەزانین و دەمانەوێت زۆر لەوەش زیاتر خزمەت بکەین.''

ئومێد خۆشناو ووتیشی: "لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەکان دەبەینه گەڕەکەکان و ئەو شوێنانەی هەژارنشینن و پڕۆژەکانی حکوومەت هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ بکەین، تاکە ڕێگر لەبەردەم ئێمە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری، نەبوونی بودجەی پێویستە، لەگەڵ ئەوەشدا درێغی ناکەین.''


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە