پڕۆژە یاسای بوودجە لەم کاتەدا ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

پەیامی کورد  ...  پڕۆژە یاسای بوودجە لەم کاتەدا ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق ئاشکرای کرد، بوودجەی ئەمساڵی عێراق زۆرە و دەگاتە نزیکەی ١٧٠ ترلیۆن دینار و لەم مانگەدا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ پەسەندکردن، چوونکە بوودجە ئامادەیە و لێکتێگەیشتنێکی باشیش لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە .

دکتۆر فازڵ نەبی ڕایگەیاند : ''ئەو ١٤٠ ترلیۆن دینارەی باس دەکرێت کە بوودجەی ئەمساڵی عێراقە بۆ ئەم دۆخەی ئێستا کەمە، بەهۆی ئەوەی بەڵێنی داوە سەرجەم گرێبەستەکان بکرێنە هەمیشەیی، بۆیە خەرجی زۆری هەیە و بوودجەکە زۆر لەوە زیاتر دەبێت، چوونکە دانرابوو کە ٢١٠ ترلیۆن دینار بێت، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت بۆ ١٧٠ ترلیۆن دینار دابەزێت، لەبەر ئەوەی زۆر خەرجیان داناوە کە پێویستی بە پارەیەکی زۆرە.''

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق ووتیشی: ''جارێ هەر لە گفتوگۆی بەردەوامدایە و هەرکاتێک یەکلایی بووەوە ئەوکات ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، چوونکە لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش لێکنزیک بوونەوەی باش هەیە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، چوونکە ڕازین کە پشکی هەرێمی کوردستان لە ١٢،٦٧% بکرێتە ١٤%، بۆیە بەو شێوەیە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی لەوێ پەسەند بکرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت و لەوێش پەسەند بکرێت.''

ووتیشی: ''چاوەڕێ دەکرێت لەم مانگە پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت، چوونکە بوودجەکە ئامادەیە و تەنها هەندێک دەستکاری دەوێت کە ئەویش زۆر کاتی ناوێت، بۆیە لەم مانگەدا بوودجە دەچێتە پەرلەمان.''


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە