پڕ دانیشتووترین ووڵاتی جیهان چیتر چین نییە / ووڵاتی بەدیل بناسن
پەیامی کورد ... پڕ دانیشتووترین ووڵاتی جیهان چیتر چین نییە / ووڵاتی بەدیل بناسن
ژمارەی دانیشتووانی چین لە کەمبوونەوە و پیربووندایە. لە بەرامبەردا گەشەی ژمارەی دانیشتوانی ڕکابەرەکەی کە ئەویش هیندووستانە، بەهۆی گەنجتربوونی ژمارەی دانیشتووان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون، ڕەوتێکی بەرەو سەرەوەی هەیە.
بەگوێرەی هەواڵی دۆیچێ ڤێلێ، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە 14ی نیسانی 2023ەوە، پێویستە هیندووستان بە پڕ دانیشتووترین ووڵاتی جیهان هەژمار بکرێت. لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە هەردوو ووڵات بە پێشکەوتن لە بواری پزیشکی و کشت و کاڵدا زیاتر لە پێشوو گەشەیان کردووە. ژمارەی دانیشتوانی چین لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا یەک میلیاری تێپەڕاند و هیندووستانیش لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا گەیشتە ئەم ڕێژەیە.
ئێستا هەردوو ووڵات زیاتر لە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن کەسیان هەیە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە