پۆلیسی بەریتانیا دەستگیرکردنی پێنج کەسی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕایگەیاند، کە چواریان هاووڵاتی ئێرانین

پەیامی کورد   ...   پۆلیسی بەریتانیا دەستگیرکردنی پێنج کەسی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕایگەیاند، کە چواریان هاووڵاتی ئێرانین

پۆلیسی لەندەن بەرە بەیانی یەکشەممە لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشکرای کرد، دەستگیرکراوەکان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکدا لە لەندەن، مەنچستەر و سویندون لە بێرمنگام دەستگیر كراون و گومانیان لێ دەکرێت پلانیان بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی تیرۆریستی لە ناوچەیەکی تایبەت داڕشتبێت.

لە ڕاگەێندراوەکەی پۆلیسی لەندەن هاتووە، بە تەواوی ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشكرا نەکراوە؛ بەڵام ئاماژەیداوە، چوار کەسیان هاووڵاتی ئێرانین و تەمەنیان لە نێوان ٢٩ بۆ ٤٦ ساڵدایە و تۆمەتباری پێنجەمیش تاوەکوو ساتی بڵاوکردنەوەی ڕاگەێندراوەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بووە.


 


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە