پۆلیسی فیدراڵی عێراقی ڕێکاریک بەرامبەر بە پەکەکە دەگرێتە بەر

پەیامی کورد      ...    پۆلیسی فیدراڵی عێراقی ڕێکاریک بەرامبەر بە پەکەکە دەگرێتە بەر

سەرچاوەیەک لە قەزای شەنگال ڕایگەیاند، دوو لیوای سوپای عێراق لەسەر سنووری عێراق و سووریا نیشتەجێ کراوان.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند : "دوای ڕێککەوتنی حكوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شەنگال، پەکەکە و حەشد دڵگرانییەکی گەورەیان پێوە دیارە و لە شەنگال هەموو هەوڵێک دەدەن سەری نەگرێ."

ووتیشی: "بەڵام خەڵکی شەنگال لێیان بێزار بوون و دەیانەوێ هێزە یاسایی و فەرمییەکان پارێزگاری لە شەنگال بکەن، بۆیەشە ئێستا پۆلیسی عێراق  لە سنووری عێراق و سووریا پاڕیزگاری دەکەن و پەکەکەش بەمە دڵگرانە، چوونکە چیتر ڕێگە نادات قاچاخی بکەن".

ووتەبێژی بەناو سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفایش بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، ناردنی ئەو دوو لیوایەی پۆلیسی فیدراڵی بۆ شەنگال بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگالە لە نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدادا.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە