پۆلیسی فەڕەنسا هێرش دەکاتە سەر ٤ خاڵ و چوار پاکستانی دەست بەسەر دەکات

پەیامی کورد     ...    پۆلیسی فەڕەنسا هێرش دەکاتە سەر ٤ خاڵ و چوار پاکستانی دەست بەسەر دەکات

پۆلیسی فەرەنسا هێرش دەکاتە چەند خاڵ لە شاری پاریس .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس پرێس لە ئاکامی هێرشی تێرۆریستی لە دەرەوەی بینای گۆڤاری شارلی ئێبدۆ کە لە ڕێگای چەقووی گەورەوە ڕوویداوە و بووەتە هۆی بریندار بوونی لانیکەم دوو کەس پۆلیسی فەڕەنسا هێرشی کردە سەر چەند خاڵ لە شاری پاریس و کەن کە لەم هێرشەدا لانیکەم ٤ کەس دەست بەسەر کراون . هەروەها ووتراوە کەسانی دەست بەسەر کراو ، پاکستانی ن. پۆلیسی فەڕەنسا دەڵێ کەسانی دەست بەسەر کراو لەگەڵ کەسی هێرشبەر لە پەیوەندی دا بوونە و تەمەن یان لە نێوان ١٧ تاکوو ٢١ ساڵانە . ئەم کەسانە تاوانبارن بە ئاگادری لەم هێرشە تێرۆریستییە و هەروەها هاندانی کەسی هێرش بەر بۆ ئەنجامی ئەم کارەن

جێگای ئاماژەدانە کە پیاوێکی پاکستانی تەمەن ٢١ ساڵان بە ناوی زەهیر حەسەن مەحموود لە مانگی سێپتەمبەردا ئەم هێرشە تێرۆریستییەی ئەنجامدا کە هاوکات دەست بەسەر کرا . ئەم پیاوە لە دەربڕینی ناڕەزایی بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلی نەشیاو ئەم هێرشەی ئەنجامدابوو


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە