پۆلیسی هەولێر زانیارى نوێ دەربارەى چەند تاوانێک ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد      ...    پۆلیسی هەولێر زانیارى نوێ دەربارەى چەند تاوانێک ئاشکرا دەکات

ووتەبێژى بەڕێوبەرایەتى پۆلیسی پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا توانیویانە ١١ تۆمەتبار لەسەر تاوانەکانى کوشتن لە ناوشارى هەولێر دەستگیربکەن.

موقەدەم هۆگر عەزیز، ووتەبێژى بەڕێوبەرایەتى پۆلیسی پارێزگاى هەولێر ئەمڕۆ شەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "١١ تاوانبار لەسەر چوار تاوانى کوشتن دەستگیرکراون، ئەو تاوانانەى رویانداوە زیاتر کێشەى خێزانى و کۆمەڵایەتى بوە و هەموو ئەو چەکانەیشی تاوانەکانیان پێ ئەنجامدراوە دەستیان بەسەردا گیراوە".

لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقڵاوە کە رووداوێکی تەقەکردن روویدا، ئاماژەی بەوەکردوە، "رووداوەکە بەهۆی کێشەى خێزانى بوە و لە هەردوو لایەنى شەڕەکەش ١٠ کەس دەستگیرکراون".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر کارمەندەکەی پۆلیسی هاتووچۆ لە هەولێر دەستگیرکرا و بەپێی ماددەی ٢٢٩ لە یاسای سزادانی عێراق درایە دادگا، هەرکەسێکی دیکە لەو دۆسیەیەدا تۆمەتبار بێت دەستگیر دەکرێت.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە