پۆلیسی کینیا پیلانێکی تێرۆریستی لە لایەن ئێرانەوە ئاشکرا دەکات
پۆلیسى کینیا،لە هەواڵیکدا ڕایگەیاندووە ئێرانییەکى سەر بە سوپاى قودسى دەست بەسەر کردووە کە دەیویست ئیسرائیلییەکان بکاتە ئامانج.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە لایەن پۆلیسی کینیا وە نااوى ئەو کەسە موحەمەد سەعید گولابی بووە کە تۆمەتى کردەوەى تیرۆریستى و هەوڵدان بۆ کردەوەى تیرۆریستى لە کینیا و ووڵاتانى دراوسێى لەسەر ساغ بووەتەوە.
ئەم کەسە سەر بە سوپاى قودسى پاسداران بووە و ویستوویەتى ئەو کەسە ئیسرائیلی یانە تیرۆر بکات کە پیلانیان بۆ داڕێژرابوو.
بەرپرسێکى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆریزمى کینیا ووتى: ئێمە وردەکارى و زانیارییەکانى ئەو کەسە و پەیوەندییەکانیمان تۆمار کردووە. بەڵگەى تەواومان لەبەر دەستە کە ئەو کەسە خەریکى کارى تیرۆریستى بووە.
گولابی، ئەفسەرێکى ئیتلاعاتى کۆمارى ئیسلامییە و لەگەڵ تیمێک لە کینیا کارى لەسەر کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر دامەزراوە تایبەت و حکوومییەکانى ئیسرائیل لەگەڵ کینیا کردووە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە