پۆلێتیکۆ : پێشکەوتنێک لە سەفەری شاندی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بۆ ئێران بە دەست نەهات
پەیامی کورد ... پۆلێتیکۆ : پێشکەوتنێک لە سەفەری شاندی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بۆ ئێران بە دەست نەهات
ئێران داوای لە ڕافائێل گەڕووسی کرد کە سەردانی تاران بکات لە حاڵێکدا کە ئێران سەبارەت بە دەرئەنجامی سەفەری یەک ڕۆژەی یەکشەممەی شاندێک لە ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی بۆ تاران بێدەنگی هەڵبژرادووە ، پۆلێتیکۆ لە زاری سەرچاوەکانی خۆی هەواڵی لە دەستنەکەوتنی هیچ پێشکەوتێک لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لەگەڵ تاران دا . بە پێی ڕاپۆرتی ئەم میدیایە ، بەرپرسانی ئێرانی پێشنیاری داوەتکردنی ڕافائێڵ گەڕووسی ، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بۆ سەفەر کردنی بۆ تاران لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کارناسانی ئاژانس لە ڕۆژی یەکشەممە خستووەتە ڕوو .
کەمال خەڕڕازی ، سەرۆکی شەورای ڕابۆردی سیاسەتی دەرەوە ئەم کێشە و گرفتانەی تەنیا بەربەستی بە جێماو بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجام ناو بردووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە