پۆمپێئۆ سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا : " هیوادارم دەر و دەشتی نەپێکابێ "
پەیامی کورد ... پۆمپێئۆ سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا : " هیوادارم دەر و دەشتی نەپێکابێ " " .
بە پێی زانیارییەکان مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە کاردانەوەیەک بە هێرشەکانی ووڵاتەکەی بۆ سەر ڕۆژهەلاتی سووریا ڕایگەیاند : هیوادارم دەر و دەستی نەپیکابێ " .
پۆمپێئۆ وەکوو تانە لێدانێک بە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا ووتی : نازانم ئەوان هێرشیان کردووەتە سەر چ شتێک و چ مۆڵگەگەلێکیان پیکاوە بەڵام هیوادارم دەر و دەشت و سەحرایان بۆمباران نەکردبێ ، هیوادارم بە تەواوی شتێکیان پێکابێت کە هەڕەشە بووە بۆ ئەمریکا .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە پێی عادەتی هەمیشەیی خۆی تانەیەکیشی لە ئێران وەشاند و ووتی : ئێمە دەبێ متمانە بە دەست بهێنین کە ئێران لە هەرشوێنێک لە هەر هەنگاوێک بوەستێنین . سستی و لاوازی لە بەرامبەر ئێران ، پاداشتی ترس و وەحشەت لە دژی ئەمریکایە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە