پۆمپێئۆ لەگەڵ تیمی ووتووێژکاری تاڵیبان لە قەتەر دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات

پەیامی کورد     ...   پۆمپێئۆ لەگەڵ تیمی ووتووێژکاری تاڵیبان لە قەتەر دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان دیدار و چاوپێکەتن ئەنجام دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ مایک پۆمپێئۆ کە سەفەری قەتەری خۆی کردبوو بە شێوەیەکی جیاواز لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی کابۆل و هەروەها ڕاوێژکارانی تاڵیبان دیدارو ووتووێژ دەکات .

ئەمە لە حاڵیکدایە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە ٢ هەزار هێزی دیکەی خۆی لە ئەفغانستان دەباتە دەرەوە ، هەروەها ئەمە لە حاڵێکدایە کە تیمی ووتووێژکاری نێوان دەوڵەتی کابۆل و تاڵیبان هێشتا نەگەیشتوونەتە دەرئەنجامێکی تایبەت .

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕیار وایە لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی ئەمیری قەتر یش دیدار ئەنجام بدات

 


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە