پیاوێکی ئەمریکی لە ناکاو دەبێتە ئێرلەندی
پەیامی کورد ... پیاوێکی ئەمریکی لە ناکاو دەبێتە ئێرلەندی
هاوولاتییەکی ئەمریکی لە دوای زانینی تووشبوونی بە شێرپەنجەی پڕۆستات بە شێوەیەکی کۆنترۆڵ نەکراوی بە زاراوەی ئێرلەندی قسەی کرد . ئەم پیاوە تەمەن مامناوەندە تاکوو ئێستا سەردانی ئێرلەندای نەکردووە و هەر بەم هۆیەوە زانایان ڕوودانی سیندرۆمی بێوێنەی زاراوەی بیانی لەودا بەئەگەر دەزانن . لێکۆڵەران سەبارەت بەم حاڵەتە سەرسووڕهێنەرەی ئەو دەڵێن : " بە گرینگیدان بە زانستەکانی ئێمە ، ئەمە یەکەمین حاڵەتی تۆمارکراوی سێندرۆمی زاراوەی بیانی "FAS" لە نەخۆشێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی پڕۆستاتە و سێهەمین حاڵەتی ئەم سێندرۆمەیە لە نموونەی نەخۆشێکی شێرپەنجەیی دا ".
هەرچەندە ئەم پیاوە لە بنەماڵەی نزیکی خۆیدا هیچ خزمێکی ڕاستەوخۆی لە هاووڵاتیانی ئێرلەندی نییە بەڵام وادیارە لە دەیەی سێهەمی تەمەنی خۆیدا لە بەریتانیا ژیانی کردووە و خاوەندی دۆست و خزمی دوور لە ئێرلەندا بووە .
زانایان کە ناو و ناسنامەی ئەم کەسەیان ڕانەگەیاندووە دەڵێن لەگەڵ پێشکەوتنی نەخۆشی شێرپەنجە ، زاراوەی ئێرلەندی هێشتاش لەودا بەجێ ماوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە