پیاوێکی بەریتانیایی دوای گاز گرتنی پشیلە تووشی هەوکردنێکی نەناسراو بوو

پەیامی کورد   ...  پیاوێکی بەریتانیایی دوای گاز گرتنی پشیلە تووشی هەوکردنێکی نەناسراو بوو

لە بەریتانیا پیاوێکی تەمەن ٤٨ ساڵ کە پشیلەیەک گازی لێ گرتووە ، تووشی هەوکردنی بەکتریا بووە کە زاناکان نازانن. ووڵامی بەرگری نەخۆشەکە بۆ ئەم ووردە زیندەوەرە بیانییە تووند بوو.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ساینس ئەلێرت، دوای هەشت کاتژمێر لە گاز گرتنی پیاوەکە، دەستەکانی ئەو پیاوە هێندە ئاوساون و چووەتە ژووری فریاکەوتن. ستافەکە برینەکانی پاککردەوە و پۆشی و دەرزی کزۆڵەکەیان پێدا پێش ئەوەی بە دژە زیندەیی دەربچن.

پزیشکەکان ناچار بوون بە نەشتەرگەری شانە تێکچووەکانی دەورووبەری برینەکانی دەربهێنن. نەخۆشەکە سێ دژە زیندەیی جیاوازی لە ڕێگەی خوێنبەرەوە وەرگرتووە، دژە زیندەیی زارەکی بۆ نووسراوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە. ئەمجارە چارەسەرەکە کاریگەر بوو و بە تەواوی چاک بووەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە