پیاوێکی فەڕەنسوی لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا بوو بە پزیشک!

پەیامی کورد   ...  پیاوێکی فەڕەنسوی لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا بوو بە پزیشک!

پیاوێکی فەڕەنسوی تەمەن ٦٧ ساڵ کە لە تەمەنی گەنجیدا وازی لە خوێندنی پزیشکی هێنابوو، ئێستا وەک پزیشکی گشتی دەستی بە کارکردن کردووە.

ئەم پیاوە کە ناوی بێرنارد پینۆیە، بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە نەیتوانی خوێندنەکەی تەواو بکات. لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا دەستی بە خوێندنی پزیشکی کردەوە.

یەکێک لە چوار منداڵەکەی بێرنارد پینۆ خەریکی خوێندنی پزیشکییە. هاوسەرەکەی وەک پزیشکی قوتابخانەش کاری دەکرد.

 


ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە