پیلانی ئەمنییەتی عێراق بۆ پێشگیریکردن لە هێرش بۆ سەر کاروانە سەربازییەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی
پەیامی کورد ... پیلانی ئەمنییەتی عێراق بۆ پێشگیریکردن لە هێرش بۆ سەر کاروانە سەربازییەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی .
فەرماندە ئەمنییەتییەکانی عێراق لە دانیشتنێکدا بڕیارگەلیکی گرینگ یان سەبارەت بە دەستەبەرکردن و فەراهەم کردنی ئەمنییەتی کاروانە سەربازییەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر ئەوان یان پەسەند کرد .
ڕۆژانی ڕابردوو لە عێراق بینەری بەرزترین ڕێژەی هێرش کردن بۆ سەر کاروانەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بووە بە شێوەیەک کە لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە ٨ بۆمب لە سەر ڕێگای ئەم کاروانانەدا تەقیوەتەوە .
سەرەڕای ئەوەی کە ئارامی یەک سەبارەت بە هێرش ڕاکێتییەکان بۆ سەر بنکە و مۆڵگە و ئۆردووگاکانی میوانداری هێزە بیانییەکان یا خود بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا زیاتر لە دوو هەفتە حۆکمڕانە بەڵام هێرشەکان بۆ سەر کاروانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە ڕیگای بۆمبەوە لە ناوچەگەلێک لە بەغدا و باشوور و ناوەندی عێراق دا بەردەوامی هەیە .
بەرپرسانی ئەمنییەتی عێراق واژەی کاروانگەلی پاڵپشتی لۆجێستیکی لە سەر ئەو بارهەڵگرانەی کە هەڵگری کەلو پەل گەلی جۆراوجۆری هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە کار دەهێنن و کۆمپانیا عێراقییەکان بەرپرسیاری هەڵگرتن و ڕاگواستنی ئەو شتانەیان لە سەر شانە
جێگای ئاماژەدان یەکێک لەو کاروانانە کە لەم دواییە کەوتە بەر هێرشی بۆمبەوە ، هەڵگری کلۆر و هەورەها مەواددێکی وەکوو دژە باکتریا بووە کە لە دوای تەقینەوەی بۆمبەکە تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی گڕ گرتنی تەواوی بارهەڵگرەکە
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاکوو ئێستا لە پارێزگاریکردنی ئەم کاروانانە ناتەوان بوونە ، ئەو کاروانانەی کە بە بۆمبگەلی دەستکردی خۆجەیی کە لە پەنای جاددەکان دادەنرێتەوە و لە ڕێگای کۆنترۆڵ لە ڕێگای دوورەوە دەتەقێندرێتەوە .
هەەر لەمبارەیەوە بەرپرسێکی عێراقی لە وەزارەتی ووڵات کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاشکرای کرد و ووتی دانیشتنێک لە نێوان فەرماندە ئەمنییەتییەکان دا لە سەر داواکاری موستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم هێرشانە بەڕێوە چووە
ئەم بەرپرسە ڕایگەیاند : سەرەڕای ئەوەی کە کادیرانی ئەم کاروانانە هەموویان عێراق ین بەڵام ئەمریکییەکان ئەم هێرشانە هاوئاست لەگەڵ هێرشی ڕاکێتی بۆ سەر بنکە و پێگە و بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەزانن .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە