پیلانی تێرۆر کردنی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی عێراق هەڵوەشێندرایەوە
پەیامی کورد ... پیلانی تێرۆر کردنی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی عێراق هەڵوەشێندرایەوە .
هێزە ئەمنیەتییەکانی عێراق پیلانی تێرۆر کردنی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئەم ووڵاتەیان لە بەغدا هەڵوەشاندەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە پیلانی تێرۆر کردنی سەرلەشکەر " سەمیر المالکی " فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئەم ووڵاتەیان لە بەغدا بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمب دانراو لە پێش ماڵەکەیدا هەڵوەشێندراوەتەوە .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند : یەکەی ئەندازیاری توانیویەتی کاتژمێرێک دوای نیوەشەو بۆمبی دانراوەی بەر دەرگای ماڵی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە مەحەللەی " العربی " لە ناوچەی المنصوور لە ڕۆژئاوای بەغدا هەڵبوەشێنێتەوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە شارت بەغدا ماوەیەک پێش ئێستا لە دوای ئارامییەکی دووروودرێژ بینەری دوو تەقینەوەی تێرۆرسیتی هاوکات بوو . ئەم تەقینەوانە لە مەیدانی " الطیران " لە ناوەندی شاری پایتەختی عێراق بەغدا بە کەڵک وەرگرتن لە پشتێنەی تەقینەوەیی ئەنجام درا و بووە هۆی گیان لە دەستدانی ٣٢ کەس و بریندار بوونی ١١٠ کەسی دیکە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە