پیلانی ٦٠ میلیارد یۆرۆیی دەوڵەتی نوێی ئاڵمانیا ...

پەیامی کورد       ...    پیلانی ٦٠ میلیارد یۆرۆیی دەوڵەتی نوێی ئاڵمانیا 

پیلانی ٦٠ میلیارد یۆرۆیی دەوڵەتی نوێی ئاڵمانیا  بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پیسی هەوا و دیجیتاڵیزە کردنی ووڵات .

کریستیان لیندنێر وەزیری دارایی نوێی ئاڵمانیا پیلانی نوێی بوودجەی دەوڵەت بە بەهای ٦٠ میلیارد یۆرۆی بۆ ڕادەستکردنی بە مەجلیس ئامادە کردووە . دەوڵەت ناچارە بۆ دەستەبەرکردنی ئەم بوودجەیە وام وەربگرێت . بەشی هەرە زۆری ئەم وامە لە سەر ووزەگەلی پاک و دیجیتاڵیزە کردنی ووڵات سەرمایەگوزاری دەبێت . وەزیری دارایی ئاڵمانیا ئەم بەرنامەیەی " واکسەنی سێهەم بۆ ئابووری " ناو بردووە .

دوور و درێژترین وەرزی ڕێکەوتننامە ١٧٨ لاپەڕەییەکەی هاوپەیمانی سێ حیزبی سۆسیال دیمۆکرات ، سەوزەکان و دیمۆکراتەکان بۆ تەشکیل کردنی دەوڵەتی نوێ بە ٤٢ لاپەڕەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل گەرم بوونی هەوا و پارێزگاریکردن لە ژینگە تایبەت کراوە . هەروەها لە سەرتاسەری ڕێکەوتننامەکەدا نزیکەی ٢٠٠ جار ووشەی " جەو " کەش و هەوا دووبارە بووەتەوە . هەر ئەم دوو خاڵە نیشان دەدات کە دەوڵەتی نوێی ئاڵمانیا لە جیاوازی لەگەڵ دەوڵەتانی پێشووتردا گرینگی یەکی فراوانتر بە پارێزگاریکردن لە ژینگە و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەرمای زەوین دەدات .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە