پێدانی ڤیزای ئەمریکا لە مۆسکۆ لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەو ووڵاتەوە ڕاگیرا

پەیامی کورد      ...    پێدانی ڤیزای ئەمریکا لە مۆسکۆ لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەو ووڵاتەوە ڕاگیرا .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتیان ڕووسیا راگرت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕووسیا دەرکردنی ڤیزای دەرەوەی پەنابەری بۆ هاووڵاتیانی رووسی بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ ڕاگرت و لە یەکەمی مانگی سێپتەمبەرەوەش ژمارەی ئەو ڤیزایانەی کە دەردەکرێن کەم دەبێتەوە  .

لەم بەیاننامەیە کە لە ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ بڵاو کراوەتەوە هاتووە : دەرکردنی ڤیزا لە سەرکونسووڵگەرییەکانی سەن پێتێرزبۆرگ ، ئیکاتێرینبۆرگ و ڤێلادی یش بۆ ماوەیەکی نادیار ڕادەگیرێت و ئەم سنووردارییانەتا کاتێک کە گەمارۆوەکانی ڕووسیا لە دژی ئەمریکا بەردەوامی بێت پارێزراو دەبێت 

ئەمە لە حاڵیکدایە کە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا هەفتەی رابردوو یاسایەکی نوێی واژوو کرد بۆ سنووردارکردنی کارەکانی ئەو ستافانەی کە لەئەرکی دیپلۆماسی بیانی و دەزگاکانی دیکەدا کار دەکەن، هەروەها فەرمانی بە حکوومەت کرد لیستێک ناوی ووڵاتانی "نادۆست" لە ووڵاتەکەدا دیاریبکات کە یاسا نوێکە دەیان گرێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەکە دەڵێت، ئەو یاسا نوێیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە "باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ١٢ی ئایارەوە خزمەتگوزاریەکانی کەمبکاتەوە، تەنیا خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتی ئەمریکا لە رووسیا دەبێت لەگەڵ پێدانی ڤیزا بە ژمارەیەکی زۆر سنوردار لە کۆچبەران".

باڵیۆزخانەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو کردەوانەی حکوومەتی ڕووسیا ناچاری کردون کە هێزی کاریان بە ڕێژەی ٧٥% کەمبکەنەوە، هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاری فریاکەوتن لە ڕووسیا لەوانەیە دوا بکەوێت یان سنوردار بێت، چوونکە توانای ستافەکە بۆ گەشتکردن لە دەرەوەی ڕووسیا  بەرتەسک بوەتەوە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە