پێداچوونەوەی هاوکارییەکانی عەرەبستان و ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران لە چاوپێکەوتنی بن فەرحان و مالی

پەیامی کورد    ...    پێداچوونەوەی هاوکارییەکانی عەرەبستان و ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران لە چاوپێکەوتنی بن فەرحان و مالی

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ، سەبارەت بە هاوکاری واشینتۆن و ڕیاز لە بەرامبەر دۆسیەی ئەتۆمی و چالاکییەکانی تاران ووتووێژیان کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی فەرمی عەرەبستانی سەعوودی " واس " دوێنێ شەممە ڕایگەیاند کە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئالی سەعوود وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە لە میانەی بیستەمین دەورەی " کۆمەڵەی دەوحە " لە پایتەختی قەتەر لەگەڵ ڕۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەکاروباری ئێران چاوپێکەوتنی کردووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بن فەرحان و مالی لە چاوپێکەوتنی خۆی ، هاوکاری دوو لایەیەن عەرەبستان و ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و گفتووگۆی نێودەوڵەتی لە ئارادا لەم بوارەدا و هەروەها تووندتر کردنی هەوڵگەلی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل ئەو شتەی " پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەکان و کۆنڤانسیۆنی نێودەوڵەتی لە لایەن ئێران " ەوە ناوبردراویان خستە بەر باس و پێداچوونەوە .

وەزیری دەرەوەی سەعوودی و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەکاروباری ئێران لەم چاوپێکەوتنەدا بە ئامادەبوونی شازادە " مەنسوور بن خالد ئالئ سەعوود " باڵیۆزی عەرەبستان لە قەتەر لەسەر گرینگی بەهێزکردنی کاری هاوبەش بۆ ڕاوەستاندنی ئەو شتەی " پاڵپشتی و پشتیوانی ئێران لە میلیشیا چەکدارگەلی تێرۆریستی هەڕەشەیەک لە سەر ئەمنییەت و ناسەقامگیری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان " ناوبردراوە ش قسە باس کرا .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە