پێداچوونەوەی کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی عێراق لە چاوپێکەوتنی کازمی و عامری
پەیامی کورد ... پێداچوونەوەی کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی عێراق لە چاوپێکەوتنی کازمی و عامری .
سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕابەری هاوپەیمانی فەتح لە ڕاستای پێداچوونەوەی کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ئێستای ئوم ووڵاتە و درووستکردنی ڕێگە چارەیەکی گونجاو بۆ ئەم کێشانەوە دیدار و چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی فەرمی عێراقی نووسینگەی هادی عامری ڕابەری هاوپەیمانی فەتح دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی کورت ڕایگەیاند کە ئەو لە نووسینگەکەی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی لە موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە کردووە تاکوو ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ئێستای وولات هەڵسەنگێنن .
بە پێی ئەو شتەی لە بەیاننەمەکەدا هاتووە ، عامری و کازمی لە چاوپێکەوتنەکەی خۆیدا دەرئەنجامی پڕۆسەی سیاسی و درووستکردنی ڕێگە چارەیەکی گونجاوی بە گرینگیدان بە کێشە و جیاوازییەکانی ئێستا خستە بەر باس و پێداچوونەوە .
ئەمە لە حاڵیکدایە کە پەرلەمانی عێراق دوێنێ یەکشەممە یەکەمین دانیشتنی پێنجەمینی دەورەی خۆی بەڕیوە برد و لە جەرەیانی ئەم دانیشتنە پڕ لە کێشەو گرفتەداش ، سەرەتا ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاساییان خوارد دواتر موحەممەد حەلبووسی ڕابەری هاوپەیمانی سووننەی " تەقەدۆم " یا خود پێشکەوتن " وەکوو سەرۆکی نوێی دەورەی نوێ و " حۆکمڕانی پێویست " لە ڕەوتی سەدر بە ڕابەرایەتی مۆقتەدا سەدر و شاخەوان عەبدۆڵلا لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی یش بە ڕیزبەند وەکوو چیگری یەکەم و دووهەمی سەرۆک هەڵبژێردران
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە