پێداچوونەوە بە لیستەی کەم ئەندامانی هەرێمی کوردستان دا دەکرێت
پەیامی کورد ... پێداچوونەوە بە لیستەی کەم ئەندامانی هەرێمی کوردستان دا دەکرێت .
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بڕیاردراوە بە پێداچوونەوە بەسەر لیستی کەمئەندامان و بەراورد کردنی لەگەڵ تۆماری بایۆمەتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ١ی ٢٠٢١ کوێستان موحەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوبەرانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند خاڵێکی گرینگ.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاردراوە پێداچونەوە بکرێت بەسەر لیستی کەم ئەندامان و بەراوردکردنی لەگەڵ تۆماری بایۆمەتری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها بڕیاردراوە بە ئامادەکردنی لیستێک بۆ ئەو منداڵانە کە پێویستیان بە دەست و پێی دەستکرد (پەلی دەستکرد) هەیە.
لەراگەێندراوەکەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیدا هاتووە، ناسنامە بۆ هەر کەم ئەندامێک درووست دەکرێت بەپێی یاسای ژمارە (٢٢) ساڵی (٢٠١١)، هەورەها کۆتای قۆنەغی پڕۆسەی دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر هەژار و کەم دەرامەتان دەست پێدەکات.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە