پێدەچێت گووگڵ بە زیرەکی دەستکرد جێگەی بەشێک لە کارمەندەکانی بگرێتەوە

پەیامی کورد   ...  پێدەچێت گووگڵ بە زیرەکی دەستکرد جێگەی بەشێک لە کارمەندەکانی بگرێتەوە

وادیارە گووگڵ پلانی هەیە ستافی فرۆشتن کە کارەکانیان بە ئامرازە نوێیەکانی زیرەکی دەستکردی کۆمپانیاکە ئۆتۆماتیکی کراوە، لە کارەکانیان دووربخاتەوە یان دووبارە دەستنیشانیان بکاتەوە. زیاتر لە 30 هەزار کەس لە بەشی فرۆشتن و ڕیکلامی گووگڵ کار دەکەن و گووگڵ پێی ڕاگەیاندوون کە "ڕێکخستنەوە" لەم بەشەدا ئەنجام دەدات.

نزیکەی 45% لە کۆی 30 هەزار کارمەندی ڕیکلام کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکەن کە ئێستا دەتوانرێت بە ئاسانی بە زیرەکی دەستکرد مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە باردێک یان دووانەیەک دەتوانێت نزیکەی نیوەی کارەکانی ئەم کەسانە بگرێتە ئەستۆ.


ئەم بابەتە 12014 جار خوێندراوەتەوە