پێسکۆف  : ئامانج لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراین پێشگرتن لە شەڕی جیهانی سێهەمە

پەیامی کورد    ...  پێسکۆف  : ئامانج لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراین پێشگرتن لە شەڕی جیهانی سێهەمە

ووتەبێژی سەرۆککۆماری ڕووسیا ، دیمیتری پێسکۆف ، پێشگرتن لە شەڕی جیهانی سێهەمی ئامانجی ئۆپراسیۆنێکی تایبەت لە ئۆکراین ناو لێنا .

بە پێی ڕاپۆرتێک دیمیتری پێسکۆف ، ووتەبێژی سەرۆککۆماری ڕووسیا ووتی کە هەنگاوەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین پێشگیری لە مەترسی شەڕی جیهانی سێهەم دەکات .

دۆخێک بێننە بەر چاو کە یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ ، ئۆکراین لە بیری گەڕانەوەی کەریمە بۆ بەشێک لە خاکەکەی خۆیەتی و هێرش دەکاتە سەر ڕووسیا . بە سەپاندنی ماددەی ٥ی بڵاوکراوەی ناتۆ ، ووڵاتانی ناتۆ بە چەکی ئەتۆمی دەبێ بەرگری لە ئۆکراین بکەن . لەوانەیە شەڕی جیهانی سێهەم ڕووبدات . ئەو لە پەخشی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئینگلیزی سکای نیووز ووتی : ئەو شتەی کە ئێستا لە حاڵی ئەنجامدانە ، پارێزگاری لە ئێمە دەکات لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەکی لەناکاوی شەڕێکی لەم شێوەیە .

ووتەبێژی کرێملین لە هەمان حاڵدا ووتی کە ئەم دۆخە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە جێگای چارەسەر کردنە .

جێگای ئاماژەدانە ڕووسیا ٢٤ی مانگی فێبریوەری بە دەرکردنی فەرمانی پووتین ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی سەربازی خۆی بۆ بە ناسەربازی کردنی ئۆکراین دەستی پێکرد

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جەختی کردووەتەوە کە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا تەنیا ژێرخانگەلی سەربازی ئۆکراین دەکاتە ئامانج و هیچ هەڕەشە و مەترسییەک لە سەر کەسانی سڤیل نییە .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە