پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ ھایتێكس دەكرێتەوە

پەیامی کورد     ...    پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ ھایتێكس دەكرێتەوە

بڕیارە سبەی چوارشەممە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ بەرھەمەكانی ھایتێكس بكرێتەوە، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێریش دەڵێ، زیاتر لە ١٠٠ كۆمپانیا لە ووڵاتانی جیھان بەشداری پێشانگاكە دەكەن.

سۆران قادر، بەڕێوبەری پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر، رایگەیاند، بە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤیروۆسی كۆرۆنا ساڵی رابردوو تەنیا یەك پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر بەڕێوە چوو، بەڵام بەپێی پلانی بەردەستمان، ئەمساڵ بڕیارە تا كۆتایی ساڵ حەوت پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر بكرێنەوە.

بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر دەشڵێت، بڕیارە سبەی چوارشەممە دووەم پێشانگای ھایتێكس لە شاری ھەولێر بەڕێوە بچێت و تێیدا ١٠٠ كۆمپانیا بەشداری دەكەن.

قادر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە پێشانگای سبەی چوارشەممەدا لە ٢٦ ووڵاتی جیھانەوە كۆمپانیاكان بەشداری دەكەن، كە گەورەترین پێشانگای بەرھەمەكانی ھایتێكسە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی كوردستان و چەندین چالاكی تێدا ئەنجام دەدرێن.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە