پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر لە بواری وەبەرھێنان و عەقارات بە بەشداری ١٥٠ کۆمپانیا لەم کاتەدا دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر لە بواری وەبەرھێنان و عەقارات بە بەشداری ١٥٠ کۆمپانیا لەم کاتەدا دەکرێتەوە
سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند : سبەی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر لە بواری وەبەرھێنان و عەقارات ، كە ١٥٠كۆمپانیا لە ھەشت ووڵاتەوە تێیدا بەشدارن، دەكرێتەوە.
سۆران قادر، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند : سبەی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ كەل و پەلی وەبەرھێنان و عەقارات بە بەشداری نزیكەی ١٥٠ كۆمپانیای جیاجیا دەكرێتەوە ، كە لە ھەشت ووڵاتەوە ھاتوون و بەشدارییان تێدا كردووە.
قادر ووتیشی، بڕیارە سبەی پێشانگاكە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بكرێتەوە و چوار رۆژیش بەردەوام دەبێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە