پێشبڕکێی سەربازی و نیزامی لە باڵکان ؛ ڕادەستکردنی هەلیکۆپتەرگەلی ئەمریکی بە کرواتیا هاوکات لەگەڵ پڕکردنی سڕبستان بە چەک و تەقەمەنی ڕووسی
پەیامی کورد ... پێشبڕکێی سەربازی و نیزامی لە باڵکان ؛ ڕادەستکردنی هەلیکۆپتەرگەلی ئەمریکی بە کرواتیا هاوکات لەگەڵ پڕکردنی سڕبستان بە چەک و تەقەمەنی ڕووسی
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە ٢ دەزگا هەلیکۆپتەری بلەک هاوک ی ڕادەستی کرواتیا کرد . پاڵپشتی لەم ئەندامەی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور ، بەشێک لە پێشبڕکێی چەک و تەقەمەنی لە نێوان مۆسکۆ و واشینتۆن لە باڵکان هەژمار دەکرێت .
مارک فلێمینگ باڵیۆزی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە زەگرێب لە جەرەیانی بەرنامەی ڕادەستکردنی ئەم دوو هەلیکۆپتەرە چەند کارەیەی مۆدێلی یوو ئێچ – ٦٠٠ ئێم ووتی کراوتیا ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆ یە و ڕادەستکردنی ئەم کەل و پەل و کەرەستەیە توانای هێزە سەربازی و نیزامییەکانی ئەم ووڵاتە بەهێز دەکات .
کرواتیا مانی ڕابردوو لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ کڕینی ٨٩ ئۆتۆمبێلی سەربازی برێدلی گەیشتوونەتە ڕێکەوتن . ئەم ڕێکەوتنە بەشێک لە بەرنامەی زەگرێب و ناتۆ بۆ درووستکردنی یەکەیەکی تۆپخانەیی بەهێز لەم ووڵاتەیە . هەر ئەم ووڵاتە ساڵی ڕابردووش ڕێکەوتننامەی کڕینی ١٢ فڕۆکەی شەڕکەری ڕافائێڵی لەگەڵ فەڕەنسا واژوو کردووە .
کرواتیا کە لە دەیەکانی ١٩٩٠ بە دواوە وەکوو ئەندامی ناتۆ و ووڵاتێکی ژێر پاڵپشتی ووڵاتانی ڕۆژئاوا لە ناوچەی باڵکان هەژمار دەکرێت ، بە پێچەوانەی ووڵاتی دراوسێ و دوژمنی پێشووی خۆی سڕبستان ، ڕێکارگەلێکی سەقامگیرتر کردنی لە سیاسەتی دەرەوە هەیە .
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە سڕبستان کە کاتی شەڕە خوێناوییەکانی دەیەی کۆتایی سەدەی ڕابردوو شانسی پاڵپشتی ماددی و دیپلۆماتیکی لە لایەن ڕووسیا و چین ەوە هەیە ، لە ساڵەکانی حۆکمڕانی دۆناڵد ترامپ بە یەکێک لە بەبژێرانی سیاسەتی دەرەکی نوێی دەوڵەتی کۆماریخوازی ویلایەتەیەکگرتووەکان پەسەند کرابوو . سەرەڕای ئەمانە سڕباستان هەوڵی ئەوە دەدات تاکوو هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی لە ئەندامیەتی لە یەکیتی ئەورووپا ، پەیوەندی پتەوی مێژوویی خۆی لەگەڵ ڕووسیا و پێکەن بپاڕێزێت . سڕبستان لە ساڵان دوایی دا ئەرتەشەکەی خۆی بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ چەک و کەرەستەی ڕووسی و چینی نوێ کردووەتەوە .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە