پێشبڕکێی ڕووسیا و ئۆکراین لە سەر جیبهەی زاپڕۆژیا

پەیامی کورد   ...  پێشبڕکێی ڕووسیا و ئۆکراین لە سەر جیبهەی زاپڕۆژیا

بە دوای پاشەکشەی هێزەکانی ئەرتەشی ڕووسیا لە ناوچەی خێرسۆن و چوونی هێزەکانی ئەرتەشی ئۆکراین بۆ ناو شاری خێرسۆن ، مۆسکۆ لە هەوڵدایە پێگەکانی خۆی لە زاپڕۆژیا بەهێز بکات و هەر بەم هۆکارەوە هێزی زیاتر بۆ ئەم جیبهەیە ناردووە .

هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوەی ڕووسیا ، ئۆکراین بە نیازە ٦٠ هەزار هێزی تازەکار بۆ ئەم جیبهەیە بنێرێت و ئەمە جگە لە ٣٠ هەزار هیزی ئامادە لە جیبهەی خێرسۆنە کە خۆیان گەیاندووەتە نزیکی زاپڕۆژیا .

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ڕووسیا لە دوای هێرشەکانی لایەنی ئۆکراینی ناچار بوون شار و بەشێکی گرینگ لە ناوچەی خێرسۆن ڕادەستی ئەرتەشی ئۆکراین بکات .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە