پێشبینییە مەترسیدار و ناخۆشەکانی نۆسترادامووس بۆ ساڵی ٢٠٢٤؛ لە ووشکەساڵی و برسیەتیەوە تاکوو ململانێی سەربازی!

پەیامی کورد   ...  پێشبینییە مەترسیدار و ناخۆشەکانی نۆسترادامووس بۆ ساڵی ٢٠٢٤؛ لە ووشکەساڵی و برسیەتیەوە تاکوو ململانێی سەربازی!

لەوانەیە هەواڵی ناخۆشی زیاتر لە ئارادا بێت. هەروەها زەوییە ووشکەکان ووشکتر دەبن و لافاوێکی گەورە ڕوودەدات. بەڵام تەنها کارەساتی سرووشتی نییە کە پێشبینی دەکات.

فەیلەسووفە فەرەنسییەکە پێشبینی پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکانیش لە ساڵی ٢٠٢٤دا کردووە. لە نووسینەکانیدا دەوترێت: ڕکابەری سوور لە ترس دا کاڵ دەبێتەوە و زەریای گەورە دەخاتە ترس و دڵڕاوکێیەوە . هەوادارانی نۆسترادامووس پێیان وایە کە "ڕکابەری سوور" دەتوانێت چین بێت. "ئۆقیانووسی گەورە" ئەوە دەردەخات کە شەڕەکە دەتوانێت لە دەریادا ڕووبدات، لەوانەیە لە زەریای هێندی دا بێت.

هەروەها نۆسترادامووس پێشبینی مردنی پاپا فرانسیس لە ساڵی 2024ی کردووە و ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ پاپایەکی نوێ دادەنرێت.

لابردنی دەسەڵاتی پاشایەتی بەریتانیا بەهۆی فشارەوە پێشبینییەکی دیکەی نۆسترادامووس بوو.


ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە