پێشبینی دەکرێت بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ، عێراق ، سووریا و تورکیا پلەکانی گەرمایان بگاتە ئەم ئاستە

پەیامی کورد   ...  پێشبینی دەکرێت بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ، عێراق ، سووریا و تورکیا پلەکانی گەرمایان بگاتە ئەم ئاستە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەێنێت، پێشبینی دەکرێت بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا تورکیا پلەی گەرما بەڕێژەیەکی کەم لەسەرو رێژەی ئاسایی یان نۆرماڵ بێت واتا شەپۆلەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانە زۆر بەهێز نابێت.

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاندوە، "مانگی (تەممووز/7) گەرمترین مانگی هاوینە لە نیوە گۆی باکوور کە تێیدا بەرزبوونەوەی زیاتر لە پلەکانی گەرما ڕووئەدات ئەمەش بەهۆی درێژبوونەوەی ماوەی رۆژ و زیاتر ستوون بوونی تیشکی خۆرە لەسەر ناوچە کەمەرییەکان و فراوانبوونی سیستەمی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی هیندیە کە لەسەر ووشکانی چالاکەبێت".

ئاماژەی بەوەش کردوە، "ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بارانی هاوینە پێک دەهێنێت بەسەر ناوچەکانی ووڵاتی هیندووستان و باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی بەڵام کاتێک درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی عێراق و خۆمان ووشک دەبێتەوە ئەمەش وادەکات شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەکانی درووست بکات بەپێی کاریگەرییەکانی و ماوەی مانەوەی لەسەر ناوچەکە کە لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە جیاوازە و هەندێک کاتیش کاریگەری بەهێزترە و جۆرێک لە ناسەقامگیری و بارانی هاوینەی بۆ ناوچەکانمان هێناوە کە ئەمەش لەهەلومەرجی گونجاودا ڕووئەدات و ئەگەر هەیە لە مانگی داهاتوودا زیاتریش لەمانگی ئابدا بارانی لەم شێوەمان هەبێت".

ئاراس جەبار دەشڵێت، "بەگوێرەی ئەو پێشبینی یانەی کە بەردەستن مانگی داهاتوو تێکڕای پلەی گەرمی بەرێژەیەکی زۆر لە سەرانسەری ناوچەکانی ئێران و نیمچە دوورگەی عەرەبی لەسەرو رێژەی ئاسایی یەوە دەبێت، واتا شەپۆلەکانی گەرما لەم ناوچانەدا بەهێز ئەبن".

سەبارەت بە پلەی گەرمای ناوچەکانی هەرێم، ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی باسی لەوەکردوە، "پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا تورکیا بەڕێژەیەکی کەم لەسەرو رێژەی ئاسایی یان نۆرماڵ بێت واتا شەپۆلەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانە زۆر بەهێز نابێت و جاروباریش بارستە هەوای فێنک ڕوو لەناوچەکە ئەکات و پلەی گەرمی نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت".


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە