پێشمەرگەکانی ئەیلوول وگولان : دەستکەوتەکانی کورد لەسەر دەستی پارتی بەدەست هاتوون
پەیامی کورد ... پێشمەرگەکانی ئەیلوول وگولان : دەستکەوتەکانی کورد لەسەر دەستی پارتی بەدەست هاتوون
پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گولان شانازی دەکەن لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان خەباتیان کردووە و بەشدارییان لە شۆڕشەکاندا کردووە و دەڵێن: ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون لە سەردەستی پارتی بووە.
سەدیق گۆران پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان ووتی : پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی لە سەرۆک بارزانی و سەرجەم ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، پارتی هەمیشە خەبات و تێکۆشانی کردووە لەپێناو بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد و ئەو مافانەی بەدەستهاتوون لە سەردەستی پارتی بووە، دڵنیاشین مافی سەربەخۆیی کوردستانیش لەسەر دەستی پارتی و بارزانی بەدەست دێت.
هاوکات مەلا قادر پێشمەرگەی هەر دوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان ڕایگەیاند : پارتی لەپێناو بەدیهاتنی مافی گەلی کورد درووستبووە، هەموو خەبات و قوربانیدانیشی لەپێناو مافی کورد بووە، تاکە حزبە، نەتەوەییە و خەبات دەکات بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد، هەر بۆیەش پارتی بەردەوام لە گەشە و گەورەبووندایە و 77 ساڵە بەردەوامە لە خەباتی کوردایەتی ،بۆیە هیوادارین ئەو مافانەی ماون بەدەستبێن و کورد بگاتە ئاواتی خۆی کە سەربەخۆیی کوردستانە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە