''پێشمەرگە لە مێزی گفتوگۆی سەرۆکەکانی جیهاندا''
پەیامی کورد ... پێشمەرگە لە مێزی گفتوگۆی سەرۆکەکانی جیهاندا''
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونهوهی لووتكهی گرووپی حهوت كه ئهمساڵ له بهریتانیا بهڕێوه چوو، ڕاگهێندراوێكیان بڵاو كردهوه و تێیدا باس له ڕهوشی عێراق و ههرێمی كوردستانیش كراوه و، بهگوێرهی ڕاگهیهندراوهكه، ''گرووپی 7G'' كه خۆی له ووڵاتانی ئهمریكا، بهریتانیا، ئهڵمانیا، كهنهدا، فهرهنسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن دهبینێتهوه، پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزه ئهمنییهكانی عێراق، به هێزی پێشمهرگهی كوردستانیشهوه دهربڕیوه له شهڕكردن لهدژی داعش و دووپات لهوهش كراوهتهوه، كه لهم پشتیوانیكردنه بهردهوام دهبن. هاوکات بۆچوونی شارەزایانی سیاسی ئەوەیە ئەم گرووپە پشتیوانی هێزە شەرعییەکانی عێراقن و دەیانەوێت ڕووبەڕووی ئەو هێزانەی بەدەر لە یاسا بن.
لەو بارەیەوە، ئیبراهیم موسلم دەڵێت: ''پشتیوانی گرووپی G7 بۆ هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە پشتیوانییەکی گەورەیە، چونکە ئەو وڵاتانە دەزانن ئێستا میلیشیاکان بوونەتە هەڕەشە لەسەر سەروەری خاکی عێراق و پێشمەرگەش بەشێكە لە مەنزوومەی بەرگریی دەوڵەتی عێراق و ئەم وڵاتانە نایانەوێت جارێکی تر ئەم خاکە بکەوێتە دەست میلیشاکان. ووڵاتانی G7 جیاوازی لە نێوان گرووپە تیرۆریستییەکان و گرووپە میلیشاکانی بەدەر لە یاسا و ئەوانەی لەنێو عێراقدان ناکەن، پشتیوانیی گرووپی G7مەرامێکی تری بوو بۆ هێزە عێراقییەکان، ئەوان پێیان وابوو دەبێ ئەم هێزانە یەکگرتوو و بەهێز بن و بۆ ئەوەی لەدژی ئەو وڵاتانە بوەستن کە دەستێوردانی لەنێو خاکی عێراقدا دەیکەن و سیادەی عێراقی تیک بدەن و هەورەها دەستێوردان لەنێو سیاسەتی عێراقیش بکەن."
ئەو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: ''خاکبەزاندنی هەندێک وڵات و گرووپەکان ئەمە نامەیەک بوو لەلایەن ئەم گرووپە بۆ ئەوەی سنووری خۆیان بزانن ئەگەرنا چارەنووسییان خراپ دەبێ، چونکە ئەم وڵاتانە پشتیوانی کیانە دەستووری و هێزە سیستمکراوەکان دەکەن. ئیتر جیهانیش باش لەوە تێ گەیشتووە، کە سیستمی موحاسەسەی تائیفی لە دەوڵەتداریدا شکستی هێنا و جیهادیستەکان بەرەو زیادبوون ڕۆیشت و هێزە میلیشیاکانیش لە زیادبووندان و شەراکەت و تەوافق و تەوازن شکستی هێنا، ئەوان دەیانەوێت کەسانی تەکنۆکرات بە ڕازیبوونی زۆرینە بەرەو دەسەڵاتداری بچن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و جێگیرکردنی هاوسەنگی دۆخی عێراقی.''
هاوکات خەلەف شەرەفانی، شرۆڤەکاری سیاسی بۆچوونی وایە، ئەم حەوت ووڵاتانەی پێشەسازی گەورەی جیهان کاریگەری گەورە هەیە لەسەر جیهان و کۆنترۆڵی سیاسەتی جیهانی لای ئەوانە و ئەوان ئابووری و پێشەسازی و سەربازیشیان لایە، بۆیەشە پشتیوانییان بۆ هێزی عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە پشتیوانییەکی گەورەیە.
ئەو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەم وڵاتانە باش دەزانن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ئەوەی توانی ئوستوورەی داعش تێک بشکێنی و لەبەر سینگی بوەستێت هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە کوردییەکانی تر بوون، بۆچوونێک بۆ ئەم ووڵاتانە درووست بووە کەوا هێزەکانی پێشمەرگە ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە."
دەشڵێت: "نەمانی خیلافەتی داعش لە مووسڵدا بە هاوکاری هێزی پێشمەرگە بوو و لە ناوچانەی پێکهاتەکان هەر پێشمەرگە داعشی لەنێو برد، ئەمەش لە عورفی ئەم ووڵاتانەدا
هاوکات پشتیوانیی ئەم وڵاتانە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کارێکە لە بەرژەوەندی عێراقییەکاندا و لەگەڵ خواستی عێراقییەکاندایە، چوونکە ئەمە خواستێکی عێراقییەکانە و خەڵکی عێراقیش باش لەوە تێ گەیشتووە، ناکرێ و حکوومەتی عێراقی لە دەرەوە دابنرێت."
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە