پێشنیاری ئەردۆغان بۆ بەڕێوەبردنی گشتپرسی سەبارەت " حێجاب " باڵاپۆشی و لەچک

پەیامی کورد   ...  پێشنیاری ئەردۆغان بۆ بەڕێوەبردنی گشتپرسی سەبارەت " حێجاب " باڵاپۆشی و لەچک

سەرۆککۆماری تورکیا ، ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان پێشنیاری گشتپرسی بۆ چاکسازی یاسای بنەڕەتی و پاڵپشتی یاسایی لە مافی هەبوونی باڵاپۆشی و لەچک لە دامەرزاوەکانی دەوڵەتی ، قوتابخانەکان و زانکۆوەکاندا هەیە .

پێشتر کەماڵ کیچدارئۆغڵۆ ڕابەری حێزبی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دانانی یاسا بۆ پاڵپشتی لە مافی بەکارهێنانی لەچکی پێشنیار کردبوو ، ئەردۆغان لە ووتارێکی تەلەفزیۆنیدا بەرامبەر بە ئەو و ئاماژەدان بە ئەو ووتی : " ئەگەر دەوێرن و غیرەتتان هەیە ، وەرن ئەمە بکەین بە ڕیفراندۆم تاکوو نەتەوە خۆیان لەمبارەیەوە بڕیار بدەن "

باس لە سەر هەبوونی باڵاپۆش و لەچک لەم دواییانە لە تورکیا لە ئاستانەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و پەرلەمانی ساڵی ٢٠٢٣ زۆر گەرمتر بووە .

تورکیا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەچکی لە دامەزراوە دەولەتییەکان ، قوتابخانە و زانکۆوەکان و هەروەها لە شوێنگەلێک وەکوو پەرلەمان و باڵەخانەکانی ئەرتەش قەدەغە کردبوو بەڵام دەوڵەتی ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە سنوورگەلێکی لە سەر کردنی لەچکی هەڵوەشاندەوە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە