پێشنیاری هاوسەرگیری بۆ سی کچ لە عەرەبستانی سەعوودی هەرای گەورە دەنێتەوە
پەیامی کورد ... پێشنیاری هاوسەرگیری بۆ سی کچ لە عەرەبستانی سەعوودی هەرای گەورە دەنێتەوە
پێشنیاری هاوسەرگیری کچانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عەرەبستان هەرای نایەوە .
ناساندنی سی کەس لە کچانی خاوەن پێداویستی تایبەتی عەرەبستانی بۆ هاوسەرگیری لە لایەن یەکێک لە ناوەندەکانی ئاگادربوون لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئەم ووڵاتە هەرای ناوەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک داستان بەم شێوەیە بووە کە " خالد الحبوب " سەرۆکی باشگای خاوەن پێداویستی الجووف لە هەژماری تایبەتی لە تویتەر ی خۆیدا لە پەیامێکی تویتەری دا نووسی : لەم ناوەندەدا زیاتر لە سی " ٣٠ " کچ بە کەم ئەندامی کەمەوە بوون یان هەیە کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ تاکوو ٤٠ ساڵانە .
ئەو بە ئاماژەدان بەم بابەتە ووتی : ئەم کچانە توانای هاوسەرگیری و ئاوەدانکردنەوەی ماڵیان هەیە خودا بەرەکەت بدات بەو کەسانەی کە بۆ یارمەتیدان و پاڵپشتی کردن و سەرکەوتنی ئەوان بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی ناوەندەکە هەوڵ دەدەن .
چالاکانی دنیای مەجازی لە عەرەبستانی سەعوودی ئەم ڕێکلامەیان لە دەرحەقی ئەم جۆرە کچانەدا وەکوو بێڕێزی پیکردن زانیووە و ڕایانگەیاندووە کە لەم ڕاگەێندراوەدا ئەوان وەکوو کاڵا هەژمار کراون کە بە شێوەی بە کۆمەل ڕێکلامیان بۆ دەکرێت .
سەرەڕای ئەمەش هەندێکی دیکە پێیان وایە ، کە هەنگاوی ئەم بەرپرسە ناوبراوە کارێکی زۆر باشە و ئەو داواکاری باشی ئەوان و باشتر بوونی دۆخی ئەوانە .
دواتریش ناڕەزایەتیگەلێکی بەرفراوان سەبارەت بەم هەنگاوێکی لە شێوەیە وەزارەتی پەرەپێدان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی عەرەبستان لە کاردانەوە بەم باتە ڕایگەیاند : لێکۆڵینەوە لەمبارەیەوە ئەنجام دەدرێت تاکوو ڕێوشوێنی پێویست بە پێی یاساکانی پەیوەندیدار بگیرێتەبەر
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە