پێشنیاری پەنابەری سیاسی لە لایەن سەرۆککۆماری مەکزیکەوە دەدرێتە ئاسانژ

پەیامی کورد     ...   پێشنیاری پەنابەری سیاسی لە لایەن سەرۆککۆماری مەکزیکەوە دەدرێتە ئاسانژ .

سەرۆککۆماری مەکزیک پێشنیاری پەنابەری سیاسی دەداتە جوولیان ئاسانژ دامەزرێنەری ویکی لیکس .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاندرێس مانۆئێل لۆپێز ئۆبرادۆر ، سەرۆککۆماری مەکزیک ، ڕۆژی دووشەممە پێشنیاری پەنابەری سیاسی دەداتە جوولیان ئاسانژ دامەزرێنەری ویکیلیکس .

ئەم پێشنیارە بە دوای حۆکمی دادگای بەریتانیا سەبارەت بە نەگەڕانەوەی ئاسانژ بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکان بە هۆی نیگەرانی دەربارەی تەندرووستی ڕەوانی ئەوەوە ئەنجام دەدرێت .

سەرۆککۆماری مەکزیک لە کۆنفرانسێکی میدیایی هەمیشەیی بەیانیانی خۆیدا ڕایگەیاند : کە داوا لە وەزارەتی دەرەوەی مەکزیک دەکات تاکوو دەربارەی پێشنیاری پەنابەری و داوای بەخشین بۆ جوولیان ئاسانژ لەگەل بەرپرسانی بەریتانی پەیوەندی بکات .

سەرۆککۆماری مەکزیک ووتی : ئەمە سەرکەوتنی عەدالەتە من سوپاسی ئەم هەنگاوە بەریتانیا دەکەم چوونکە جوولیان ئاسانژ ڕۆژنامەنووسە و شایەنی دەرفەتە ئێمە پارێزگای لە ئەو دەکەین . ئەم هەنگاوەش هەڵدەگرین .


ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە