پێشنیارێکی خەیاڵی لە لایەن سەعوودییەکانەوە بۆ مۆرینیۆ
پەیامی کورد ... پێشنیارێکی خەیاڵی لە لایەن سەعوودییەکانەوە بۆ مۆرینیۆ
بە پێی ڕاگەیاندنی گۆڤاری کۆریرە دێلواسپۆرت ی ئیتاڵیا : پێشنیاری ئاماژە پێکراو لە لایەن یەکێک لە هەر دوو یانەی نەسر " تیمەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ " یا ئەلئەهلی یە و تەنانەت ئەمە لە ئارادایە کە ئەم ئاغا تایبەتە سەر لە سەر کورسییەکی تیمی نیشتیمانی و نەتەوەیی عەرەبستان دەربهێنێت .
پێشنیارێکیش کە سەعوودییەکان بۆ ڕاکێشانی مۆرینیۆ لەبەرچاویان گرتووە ڕێکەوتنێکی دوو ساڵەیە بە مووچەیەکی ٦٠ میلیۆن یۆرۆیی بۆ ساڵێک . مۆرینیۆ لە ئەگەری پێشوازی کردن لەم پێشنیارە دەبێتە پڕداهاتترین ڕاهێنەری مێژووی تۆپی پێی .
لە ئێستادا ڕیکۆردی زۆرترین مووچەی وەرگیراو بۆ ڕاهێنەرێکی تۆپی پێ بە ناوی دییێگۆ سیمئۆنە ڕاهێنەری ئەتلێتیکۆ مەدریدە کە کەمتر لە ٢٤ میلیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا وەردەگرێت .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە