پێشنیار و ڕاوێژی وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا بۆ بایدن : دەبێ ئاڵمانیا باس و خواست بکرێت

پەیامی کورد     ...   پێشنیار و ڕاوێژی وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا بۆ بایدن  :  دەبێ ئاڵمانیا باس و خواست بکرێت

رۆبێرت ئێم گەیتس وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا داوای لە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات تاکوو ڕێکارێکی قورس لە بەرامبەر هەردوو ووڵاتی ئاڵمانیا و تورکیا بگرێتە بەر و بیانخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتی ئەو مامەڵانەی کە لە دژی بەرژەوەندییەکانی ناتۆ لەگەڵ ڕووسیا کردوویانە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە رۆبێرت ئێم گەیتس وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا داوای لە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد، هەردوو ووڵاتی ئاڵمانیان و تورکیا بخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی ئەو مامەڵە سەربازییانەی کە لەگەڵ ڕووسیا کردویانە.

لەمیانی بڵاوکردنەوەی ووتارێک لە نیویۆرک تایمز، رۆبێرت ئێم گەیتس کە لە ساڵی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠١١ هەردوو ئیدارەی جۆرج دەبلیۆ بۆش و ئۆبامادا پۆستی وەزیری بەرگری پێدرابوو رایگەیاند، پێویستە ئاڵمانیا بەرپرسیار بکرێت لەوەی بڕێکی کەم هاوکاری ناتۆی کردوە و لەهەمان کاتدا هەوڵی داوە سوودی زۆر لەپرۆژەی گواستنەوەی گازی سرووشتی رووسیا ببینێت لەسەر حسابی هەریەک لە ئۆکرانیا و پۆڵەندا.

هاوکات، داوای ئەوەشی لەبایدن کردوە، لەبەرامبەر کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس-٤٠٠ لە رووسیا، حکوومەتی ئانکارا بە بەرپرسیار بزانێت و لێپێچینەوەی لێبکات، چوونکە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی رێکخراوی ناتۆیە.

بە ووتەی وەزیری پێشووی ، ڕابەری نوێی ئەمریکا لەگەڵ دەوڵەتە نوێیەکەی خۆیدا ناچار دەبێت ئاڵمانیا بە هۆی ئەو یارمەتییە کەمانەی خۆی لە پاڵپستی کردنی لە ناتۆ و هەروەها هەوڵەکانی بەرلین لە بەرامبەر بەرژەوندی ئابووری و ئەمنییەتی لەهێستان و ئۆکراین بۆ بەرژەوەندی بەدەست هاتوو لە کەڵک وەرگرتن لە خەتی بۆڕی گواستنەوەی گازی نۆرد ستریم ٢ وولام بداتەوە .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە