پێشوازی ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەی دژە ئێرانی شەورای مافی مرۆڤ
پەیامی کورد ... پێشوازی ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەی دژە ئێرانی شەورای مافی مرۆڤ
ئانتۆنی بلینکن ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، لە دوای ڕێکەوتننامەی دژە ئێرانی شەورای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیامێکی تویتەریدا جگە لە پێشوازی کردن لە ئەم ڕێکەوتننامەیە ، ڕایگەیامد کە ئێمە بەردەوامی بە پاڵپشتییەکانمان لە خەڵکی ئێران لە بەرامبەر " سەرکوتی وەحشییانە " دەدەین و هەوڵ دەدەین بەرپرسانی ئێران لە سەر ئەم بابەتانە ووڵامدەر بێت .
ئەو هەروەها ووتی کە ئەمریکا لە هەوڵدایە ئێران لە کۆمیتەی مافی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربکات .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە