پێشوازی له‌بڕیاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی كه‌یسی كوشتنی جۆرج فلۆید لە لایەن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ەوە دەکرێت
پەیامی کورد ... پێشوازی له‌بڕیاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی كه‌یسی كوشتنی جۆرج فلۆید لە لایەن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ەوە دەکرێت.
ئه‌وان پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن و هیوادارن به‌شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه كه‌یسه‌كه بچێته پێشه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دادگای ئه‌مریكا بڕیاریدا دێریك شوڤین وه‌ك بكوژی پله دوو بناسێنێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه میشیل باشیلیت كۆمیسیاری سه‌ربه مافه‌كانی مرۆڤ له‌رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌وان پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن و هیوادارن به‌شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه كه‌یسه‌كه بچێته پێشه‌وه.
كۆمیسیاری مافه‌كانی مرۆڤ له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ستیان به‌ئازاری خێزانی جۆرج فلۆید كردوه و چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی كه‌یسه‌كه‌یان كردوه، راشیگه‌یاند، چاكسازییه‌كانی پۆلیس له‌ئه‌مریكا بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان هێشتا وه‌ك پێویست نیه، به‌تایبه‌تیش له رووی رێگریكردن له‌ئازاردان و كوشتنی ره‌شپێسته‌كان.
دوای چه‌ندین مانگ له‌كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه، دوێنێ لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری بڕیاریدا دێریك شۆڤین وه‌ك بكوژی پله‌دوی جۆرج فلۆید تاوانباربكات.
لای خۆشییه‌وه، دوێنێ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌ی زۆر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كوشتنی جۆرج فلۆید كۆكرایه‌وه و خێزانه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردو له‌ژێر فشارێكی زۆردا بون.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە