پێشەنگی ترامپ لە ڕاپرسییەکاندا
پەیامی کورد ... پێشەنگی ترامپ لە ڕاپرسییەکاندا
ڕاپرسییەکی نوێ دەری دەخات کە لەسەدا ٥٤ی دەنگدەرانی کۆمارییەکان پشتگیری لە کاندیدبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکەن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤، کە زیاتر لە دوو هێندەی ئەو کەسانەیە کە پشتگیری لە ڕۆن دیسانتیس، پارێزگاری فلۆریدا دەکەن.
بەپێی ڕاپرسییەکی فۆکس نیووز کە پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، ڕۆن دیسانتیس لەلایەن 24%ی بەشداربووانەوە پشتگیری دەکرێت.
لە ڕاپرسییەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە مانگی شوبات ەوە ڕێژەی پەسەندکردنی ترامپ بە ڕێژەی 11 خاڵ زیادیکردووە، هاوکات پشتیوانی لە دیسانتیسی کۆمارییەکان بە ڕێژەی چوار خاڵ دابەزیوە.
ئەم ڕاپرسییە لە ٢٤ تا ٢٧ی ئازار ئەنجامدراوە و ١٠٠٧ کەس ڕاپرسییان لەسەر کراوە
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە