پێش دەستپێکردنی دانیشتنی سەرانی کەنداوی فارس وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر ووتووێژ دەکەن
پەیامی کورد ... پێش دەستپێکردنی دانیشتنی سەرانی کەنداوی فارس وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر ووتووێژ دەکەن .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند : وەزیرانی دەرەوەی قەتەر و ئێران پێش دانیشتنی سەرانی کەنداوی فارس ووتووێژگەلێکیان ئەنجام داوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی کاروباری دەرەوەی قەتەر شەوی سێشەممە رایگەیاند شێخ موحەمەد بن عەندۆلڕەحمان ئالی ثانی وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ موحەمەد جەواد زەریف هاوتا ئێرانییەکەی خۆی ووتووێژگەلیکی تەلەفۆنی یان ئەنجام داوە و لەم پەیوەندییەدا ئەوان پەیوەندی دوو لایەنەیان لە تیشکی ووتووێژەکانی عەرەبستان ی سەعوودی و قەتەر دەربارەی ئاسایی کردنەوەی ئەگەری پەیوەندی بە نێوەندگیری ویلایەتەیەکگرتووەکان خرایە بەر باس و ووتووێژەوە .
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ووتی : وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و ئێران لە ماوەی ووتووێژە تەلەفۆنییەکەدا دەربارەی هاوکارییەکانی هەر دوو لایەن و هەروەها بابەتگەلی جێگای گرینگیدانی هاوبەش ووتووێژیان ئەنجام داوە
بە نۆبەی خۆی کەناڵی الجزیرە جەختی کردەوە کە ووتووێژی تەلەفۆنی ئالی ثانی و زەریف لە دوای ووتووێژە تەلەفۆنییەکەی وەزیری قەتەری و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام دراوە .
هەروەها کە ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە ئاماژەی پێدەکات کە زەریف ووتووێژێکی لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر هەبووە ووتی : بەرپرسیاریەتی پاشهاتەکان بە هۆی گیرە و کێشەکانی ناوچەکە بە هۆی ئەگەری تێکهەڵچوونەکانەوە لە سەر شانی واسینتۆن دەبێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە